پۆگبا نایەوێت لە مان یونایتد بەردەوامبێت

AM:11:37:23/07/2021

1100 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆگبا پێشنیارێکی نوێی مان یونایتدی ڕەتکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەدا.

پۆل پۆگبای فەڕەنسی و یاریزانی هێڵی ناوەندی مانچستەریونایتد پێشنیارێکی نوێی یانەکەی ڕەتکردۆتەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ شەیتانە سورەکان.

گرێبەستی پۆگبا هاوینی 2022 لەگەل مان یونایتد کۆتایدێت و یانە ئینگلیزیەکە دەیەوێت بۆ ماوەیەکی زیاتر لەڕیزەکانیدا بیهێڵێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی صەنی بەریتانی پۆگبا پێشنیاری یانەکەی ڕەتکردۆتەوە کە تیایدا مووچەی هەفتانەکەی لە 250 هەزار پاوەنەوە بەرزکراوەتەوە بۆ 350 هەزار پاوەن.

ئاماژەی بەوەشدا یونایتد داوای 50 ملیۆن پاوەند دەکات لەبەرامبەر دەستبەرداربونی لەو یاریزانە فەڕەنسیە و یانەی پاریس سان جێرمانیش لەسەرهێڵە بۆ گواستنەوەی پۆگبا لە هاوینی ئەمساڵدا بەڵام یانە پاریسیەکە نایەوێت لە 40 ملیۆن پاوەن زیاتر بدات.