AM:01:39:14/12/2023
1184 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە چامپیۆنزلیگ بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بە رۆیاڵ ئەنتوێرب دۆڕا و پۆرتۆی گەیشتە قۆناغی 16.
لە چامپیۆنزلیگ و لە کۆمەڵەی هەشتەم یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی ڕووبەڕووی یانەی رۆیاڵ ئەنتوێربی بەلجیکی بوویەوە.
لە تایمی یەکەم یانەی بەرشلۆنە بە ئاستێکی زۆر خراپ دەرکەوت و لە خولەکی دوو گۆڵێکی لێتۆمارکرا لەلایەن ئارسەر ڤێرمیرین و پاشان لە خولەکی 35 گۆڵی یەکسان بوونی تۆمارکرد لەلایەن فێران تۆرێس.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 56 ڤیسێنت جانسن گۆڵی دووەمی یانە بەلجیکیەکەی تۆمارکرد، لە خولەکی یەکی کاتی زیادکراوی تایمی دووەم ماڕک گویۆ گۆلی یەکسان بوونی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە تۆمارکرد بەڵام پاش خولەکێک یانەی رۆیاڵ ئەنتوێرب سێیەم گۆڵی تۆمارکرد لەلایەن جۆرج ئیلینخیا.
سەرەنجام یانەی بەرشلۆنە بە دوو گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ بە یانەی ڕۆیاڵ ئەنتوێرب دۆڕا بەڵام بە پێشەنگی کۆمەڵەکەی خۆی گەیاندە قۆناغی 16 و یانە بەلجیکیەکە بە سێ خاڵ ماڵئاوای کرد.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یانەی پۆرتۆی پورتوگالی بە پێنج گۆل بەرامبەر دوو گۆل لە شاختاری ئۆکرانی بردەوە و وەک دووەم یانە کۆمەڵەی هەشتەم گەیشتە قۆناغی 16 و یانەی شاختار بەشداری پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ دەکات.
لە کۆمەڵەی پێنجەم ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە لازیۆی ئیتاڵی بردەوە و پێشەنگی کۆمەڵەکەی گرت و لازیۆش وەک دووەم یانە گەیشتە قۆناغی داهاتوو.
لە یارییەکی تری هەمان کۆمەڵە یانەی سێڵتیکی سکۆتلەندی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە فاینۆردی هۆڵەندی بردەوە بەڵام یانە هۊڵەندیەکە بە شەش خاڵ خۆی گەیاندە پاڵاوتنەکانی یۆرۆپالیگ و سێڵتیک ماڵئاوای کرد.