خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی دوو خاڵی لەدەستدا و پێشەنگی کەوتە مەترسییەوە

PM:10:01:01/11/2025

144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی دوو خاڵی بەرامبەر کۆمۆ لەدەستدا و پێشەنگییەکەی کەوتە مەترسییەوە.

لە یارییەکی هەفتەی 10ی خولی ئیتاڵیا یانەی ناپۆلی و کۆمۆ لە یاریگای دیێگۆ ئارماندا مارادۆنا بەیەکگەیشتن.

تایمی یەکەم، رووداوی گرنگی یارییەکە لە خولەکی 25 دەستیپێکرد، کاتێک گۆڵپارێزی ناپۆلی هەڵەیەکی کوشندەی کرد و لێدانی سزای بە کۆمۆ بەخشی، ئەلڤارۆ مۆراتا چووە سەر تۆپ، بەڵام لێدانە سزاکەی لەدەستدا، میلینکۆڤیچی گۆڵپارێزی ناپۆلیش هەڵەکەی خۆی راستکردەوە.

هەرچەندە هەردوولا چەندین هەلی دیکەی گۆڵیاندا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەکتر.

لە تایمی دووەم، یارییەکە بە هەمان سیناریۆ درێژەی کێشا و هیچکامیان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن.

سەرەنجام یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتاییهات و ناپۆلی دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا، هەرچەندە تیپەکەی کۆنتی بە 22 خاڵ هێشتا پلەی یەکەمی گرتووە، بەڵام لە ئەگەری بردنەوەی رۆما لە یاریی داهاتوو دەبێتە پلەی دووەم و گورگەکان دەچنە پێشەنگ.