خولی ئیسپانیا.. ئەتلەتیکۆ مەدرید لە سیڤییەی بردەوە

PM:08:17:01/11/2025

180 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیسپانیا ئەتلەتیکۆ مەدرید بە سێ گۆڵی بێوەڵام شکستی بە سیڤییە هێنا و لە پلەی چوارەم جێگیر بوو.

لە یارییەکی هەفتەی 11ی خولی ئیسپانیا، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە یاریگای ریاز ئێر میترۆپۆلیتانۆ میوانداریی سیڤییەی کرد.

تایمی یەکەم، تیپەکەی سیمیۆنی بەهێزتر بیندرا، هێرشەکانی بۆ سەر گۆڵی میوان زیاتربوون و لە خولەکی 37 گۆنزالێز تۆپێکی لە ستونی گۆڵدا، سیڤییەش هیچ هێرشێکی مەترسیداری نەبوو، بەم شێوەیەش نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.

لە تایمی دووەم، رۆخیبلانکۆس باڵی بەسەر یاریگادا کێشا و لە خولەکەکانی 64 و 77 و 90 سێ گۆڵیان لە رێگەی ئەلڤارێز بە لێدانی سزا و تیاگۆ ئەلمادا و ئەنتوان گریزمانەوە تۆمارکرد.

سەرەنجامیش یارییەکە بەو سێ گۆڵە لە سودی ئەتلەتیکۆ مەدرید کۆتاییهات، بەم ئەنجامە ئەتلەتیکۆ کۆی خاڵەکانیان بۆ 22 خاڵ بەرزکردەوە و لە پلەی چوارەمی ریزبەندیین، سیڤییەش پلەی 11ی گرتووە.