نەیمار: خراپترین ساتی ژیانم بەسەر دەبەم

AM:10:33:19/10/2023

680 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیماری بەڕازیلی دوای پێکانەکەی رایگەیاند، خراپترین ساتی ژیانم بەسەر دەبەم و پێویستم بە پشتیوانییە

نەیماری بەڕازیلی، ئەستێرەی یانەی هیلالی سعودی، بۆ یەکەمجار قسەی کرد دوای ئەوەی تووشی پچرانی بەستەری ئەژنۆی بوو.

نەیمار لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لێدوانێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: ساتێکی زۆر دڵتەزێنە، خراپترین سات لە ژیانمدا.

نەیمار ئاماژەی بەوەش کردووە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە پشتیوانی خێزان و هاوڕێکانیەتی هەروەها وتی: ئاسان نییە تووشی پێکان ببیت و نەشتەرگەریت بۆ بکرێت و دواتر دوای تەنها 4 مانگ جارێکی تر تووشی پێکان ببیتەوە، بەڵام من باوەرم بە خودا هەیە و بابەتەکەش بە خودا دەسپێرم.

ئاشکرایە نەیمار لە یاری پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 بەرامبەر ئۆرۆگوای توشی پێکان بوو، پزیشکەکان ویستیان چارەسەری بکەن لەناو یاریگادا بەڵام دەرکەوت پێکانەکەی سەختە و دوای پشکنینەکان راگەیەندرا، ماوەیەکی زۆر دوردەکەوێتەوە لە یاریگاکان