چوار بژاردە بۆ چاڤی بۆ شوێنگرتنەوەی رافینها

PM:07:53:30/09/2023

488 جار خوێندراوەتەوە

+ -

دوای پێکانەکەی رافینها رافینیا لە یاری سیڤییە چاڤی هێرناندێز چوار بژاردەی هەیە بۆ پرکردنەوەی جێگەکەی

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئیسپانیا، بژاردەکانی چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئاشکرا کرد بۆ قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی رافینیا بەڕازیلی، کە تووشی پێکان بووە و بۆ ماوەیەک لە یاریگاکان دوور دەخاتەوە.

یانەی بەرشەلۆنە ڕایگەیاند، ڕافینیا تووشی پێکانێکی کەم بووە لە ماسولکەی چوار سەری قاچی ڕاستی، ئەمەش وادەکات نزیکەی 4 هەفتە لە یاریگاکان دووربکەوێتەوە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ"ی ئیسپانی، چاڤی لە ئێستاوە بیر لە بەدیلەکان دەکاتەوە بۆ چارەسەرێک لە ئامادەنەبوونی ڕافینیا.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە کە چوار رێگە چارە هەیە کە چاڤی بیری لێدەکاتەوە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئامادەنەبوونی ڕافینیا ئەوانیش لامین یامال، فێرمین لۆپێز، فێران تۆرێس و جواو کانسێلۆ”.

ڕافینیا بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەرشەلۆنە دادەنرێت، کە چاڤی متمانەی پێدەکات، بەتایبەت دوای ڕۆیشتنی عوسمان دێمبلی.