AM:11:14:10/10/2021
696 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ئینڕیکی ڕایگەیاند لە بەرامبەر فەڕەنسا سەرکەون یان
شکستبهێنن بەهیچ شێوەیەک فەلسەفەی خۆیان ناگۆڕن.
لویس ئینڕیکی ڕاهێنەری ئیسپانیا پێش یاریەکەیان بەرامبەر
فەڕەنسا لە یاری کۆتایی نەیشن لیگ دوپاتیکردەوە کە هەڵبژاردەکەی بەهیچ شێوەیەک فەلسەفە
و شێوازی یاریکردنی ناگۆڕێت سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی باشترینی جیهان دەبێتەوە.
ئینڕیکی لە کۆنگرەی ڕۆژنامەنوسی وتی: تاکە یاریزان کە گومانم
لەبەشداریکردنی هەیە فیرا تۆرێسە بۆیە هەوڵدەدەین ئامادەی یاریەکەبێت و ئەگەر باش
بێت ئەوا یاریدەکات.
هەروەها وتیشی: سەیری پێکهاتەی فەڕەنسا بکات،ئەوان
یاریزانەکانیان لە باشترین یانەکانی جیهان یاریدەکەن و باشترین هەڵبژاردەی
جیهانیشن، ئێمە دەتوانین باشتربین و بگەینە ئاستی ئەوان، تۆپی پێ سەرنجڕاکێشە
چونکە بردنەوە دەبخشێتە ئەو تیپەی کە باشتر یاریدەکات.
لەکۆتایشدا وتی: لەئەگەری سەرکەوتن و شکستهێنان
پارێزگاری فەلسەفەی خۆمان دەکەین، دەمەوێت نازناوێک لەگەڵ ئیسپانیا بەدەستبهێنم
بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەین.