AM:10:55:10/10/2021
1196 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیشامپ دوپاتیکردەوە ئەستەمە ئیسپانیا ڕابگریت بەڵام
ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە بۆ سەرکەوتن.
دیدیە دیشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا لە
لێدوانەکانی بۆ ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی ڕایگەیاند کە نە فەڕەنسا و نە ئیسپانیا
باشترنین لەیەکتر بۆ بردنەوەی نازناوەکە،ئیسپانیا خاوەنی یاریزانی لاوە بەڵام
ئێمەش خاوەنی چەندین یاریزانی بەئەزمونین و ڕەنگە ئەزمونی زیاترمان هەبێت بەڵام
ئەوە مانای ئەوە نیە کە سەرکەوتنمان مسۆگەرکردبێت چونکە لە یاریەکەماندا پێویستمان
بە هەموو ووردەکاریەک دەبێت بۆ بردنەوەی نازناوەکان.
دەربارەی یاریکردنی چاڤی 17 ساڵی یاریزانی ئیسپانیا
دیشامپ وتی: ئەوە کارێکی سەرنجڕاکێشە بۆ ئەو یاریزانە، بەرامبەر ئیتاڵیا یاریەکی
زۆرباشی ئەنجامدا بۆیە تەمەنیم بەلاوە گرنگ نیە چونکە دەستپێکێکی زۆرباشی هەبوو.
لەکۆتایشدا وتی: ئەستەمە بتوانیت ئیسپانیا لە
کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ بێبەش بکەیت چونکە ئەوان هەمیشە زۆرترین ڕێژەی تۆپ هێشتنەوەیان
هەیە، بەڵام ئێمە متمانەمان بەخۆمان هەیە کە دەبێتە هاندەرێک بۆ سەرکەوتنمان.