کانتی گەڕایەوە ڕاهێنانەکانی یانەکەی

AM:10:26:10/10/2021

768 جار خوێندراوەتەوە

+ -

چێڵسی تواناکانی کانتی بەدەستهێنایەوە دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بوو گەڕایەوە ڕاهێنانەکان.

یانەی چێڵسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە کە نگۆلۆ کانتی فەڕەنسی یاریزانی ناوەڕاستی یانەکەیان گەڕاوەتەوە دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای بە سەرکەوتووی تێپەڕاندوە.

کانتی لە یاریەکەیان بەرامبەر یۆڤانتۆس لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەشداری نەکرد هەروەها بەهۆی ئەوەی لە کەرەنتینەدا بوو نەیتوانی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر ساوسامپتۆن بکات لە خولی ئینگلتەرا.

یانە ئینگلیزیەکە ڕایگەیاند کە کانتی بەتەواوی لە نەخۆشیەکەی چاکبووەتەوە و بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی کردووە.

ڕۆژنامەی سەنی بەریتانی ئاماژەی بەوەکرد کە تائێستا نازانرێت ئاخۆ کانتی ڤاکسینی کۆرۆنای وەرگرتووە یاخود نا.

یانەی چێڵسی لە 16ی ئەم مانگەدا لە هە فتەی هەشتەمی خولی ئینگلتەرا ڕووبەڕووی برێنتفۆرد دەبێتەوە.