AM:09:52:10/10/2021
1656 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هالاند دەرگاکانی ڕۆشتنی لە دۆرتمۆند بەڕووی پاریس سان
جێرماندا دەکاتەوە.
ئێرلینگ هالاندی نەرویجی ئەستێرەی یانەی بروسیادۆرتمۆندی
ئەڵمانی وەک ئامانجێکی چاوەڕوانکراو دەرکەوت بۆ پاریس سان جێرمان تا لەئەگەری
ڕۆشتنی مباپێ شوێنی ئەو یاریزانە بگرێتەوە.
پێگەی لو 10 سپۆرتی فەڕەنسی ئاماژەی بەوەکرد کە لە چەند
کاتژمێری ڕابردوودا یانە پاریسىەکە چەند هەواڵێکی بەدەست گەیشتووە دەربارەی
ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ هالاندا کاتێک ئەو یاریزانە لاوە داوای لە مینۆ ڕایۆلای
بریکاری کارەکانی کردووە بۆ ئەوەی گفتوگۆی ئەو پێشنیارانە بکات ئەوەش دوای ئەوەی
بڕیاری ڕۆشتنیدا لە یانەکەی.
ئەو پێگەیە وتیشی کە باری دارایی پاریس سان جیڕمان
زۆرباشترە لەو یانانەی تر کە هەوڵی گواستنەوەی هالاند دەدەن بەتایبەتی کاتێک
ئامادەن مووچەیەکی بەرز بۆ ئەو یاریزانە دابین بکەن.