پاریس ژمارەی درێسی عوسمان دێمبلی ئاشکراکرد

PM:07:58:17/08/2023

724 جار خوێندراوەتەوە

+ -

عوسمان دێمبلی دوای ڕۆیشتنی نەیمار درێسی ژمارە 10دەپۆشێت لە پاری سان جێرمان.

یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە رێی گرتە ڤیدیۆییەک ژمارەی درێسی عوسمان دێمبلی ئاشکرا کرد کە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە پەیوەندی بە یانەکەیەوە کرد.

عوسمان دێمبلی یاریزانی ژمارە 31 کی یانەکەیە کە درێشی درێسی ژمارە 10 دەپۆشێت ، لە گرنگترین ئەو یاریزانانە کە ئەو درێسەیان پۆشیوە وەک رۆنالدینیۆ و ئیبراهیم مۆڤیچ و و میسی و حاتم بن عەرەفە و پاستۆری و دواهەمینیان نەیمار دا سیلڤای بەڕازیلی بوو.

پاریس سانجێرمان دێمبلی لە یانەی بەرشەلۆنە بە بڕی 50.4 ملیۆن یۆرۆ گواستەوە.

یانە فەرەنسییەکە گرێبەستەکەی عوسمان دێمبلی هەڵوەشاندەوە لەگەڵ بەرشەلۆنە ، بەجۆرێک یانە کەتەلۆنییەکە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆی وەرگرت، یاریزانەکەش بری 15 ملیۆنی وەرگرت.