AM:11:26:22/02/2023
592 جار خوێندراوەتەوە
+
-
خلێفی سەرۆکی پاریس سان جێرمان دەیەوێت میسی بەکاربهێنێت بۆ گواستنەوەی
فاتی بۆ ریزەکانی یانەکەی.
داهاتووی ئانسو فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ یانەکەیدا روون نییە
هەرچەندە یاریزانەکە ئارەزووی مانەوە لە یانە کەتەلۆنیەکە دەکات بەڵام بەردەوام
گرێبەستی لەلایەن یانە گەورەکانی ئەوروپاوە پێشکەش دەکرێت.
تۆڕی لی تێن سپۆرتی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانەی پاریس
سان جێرمانی فەرەنسی هەوڵەکانی دەستپێکردووە بەمەبەستی گواستنەوەی ئانسو فاتی بۆ
ریزەکانی یانەکەی لە وەرزی داهاتوودا.
تۆڕەکە رایگەیاندوە، خلێفی بە نیازە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بەکاربهێنێت لە
گواستنەوەی فاتیدا و پرسیاری لە ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە کردووە سەبارەت بە
سوودەکانی گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە لاوە ئیسپانیەکە.
ئاماژەی بەوەشداوە، خلێفی دەیەوێت سوود لە پشتگوێخستنی ئانسو فاتی لەلایەن
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری بەرشەلۆنە وەربگرێت و لە کۆتایی ئەم وەرزەدا گرێبەستی
پێشکەش بکات.
فاتی لەم وەرزەدا بەردەوام لەسەر کورسی یەدەگی یانەکەیەتی و لە بەشێکی کەمی
یارییەکاندا لە تایمی دووەمدا بەشداری پێکراوە بەهۆی بوونی هەریەکە لە لیڤاندۆڤسکی
و رافینیا و عوسمان دیمبلی لە پێکهاتەی یانە کەتەلۆنیەکەدا.