کریستیانۆ بەهۆی مەڕ و ماڵاتەوە کۆشکەکەی بەجێهێشت

PM:09:03:16/09/2021

3816 جار خوێندراوەتەوە

+ -

کریستیانۆ دوای تەنها دوو هەفتە لە کڕینی کۆشکێک بەهۆی دەنگی مەڕ و ماڵاتەوە جێگاکەی بەجێهێشت.

کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ ئەستێرەی پورتوگالی بڕیاریداوە دوای کەمتر لە دوو هەفتە لە گەڕانەوەی بۆ مانچستەر یونایتد، بەرەو کۆشکێکی نوێ ماڵەکەی بگوێزێتەوە، لە نێوان ئەو دەنگۆیانەدا کە گوایە بەهۆی ڕانە مەڕەکانی ئەو ناوچەیەوە لە پشت کۆشکەکەیەوە نەیتوانیوە بخەوێت.

بەپێی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەریتانی، ڕۆناڵدۆ کۆشکەکەی بەجێهێشتووە کە لە حەوت ژووری نووستن پیکدێت و بە 9.6 ملیۆن دۆلار لە چێشایر لە نزیک مانچستەر کڕیویەتی، کۆشکێکی تری بە هەرزانتر و بە 4 ملیۆن دۆلار کڕیوە کە خاوەنەکەی یاریزانێکی پێشووی یانەی مان یونایتد بووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەشی وت:"ڕۆناڵدۆ لەگەڵ جۆرجینا ڕۆدریگێز و چوار منداڵەکەی لە کۆشکی یەکەمەوە گواستویەتیەوە بۆ کۆشکێکی نوێ، هەروەها ئەو کۆشکە نوێیە دەکەوێتە ناوچەی چیشایر، کە مەلەوانگە و هۆڵی سینەما و گەراجی چوار ئۆتۆمبێل، هەروەها کۆشکەکە کامێرای چاودێری و پاسەوانی تایبەتی هەیە.

ڕۆناڵدۆ یاریزانێکی پیشەگەرە کە دوای هەموو یاریەکان پێویستی بە حەوانەوە و پشوو هەیە بۆیە بڕیاریداوە لەگەڵ خێزانەکەی شوێنی نیشتەجێبوونیان بگۆڕن چونکە لەو ناوچەیە چەندین ڕانە مەڕ و ماڵات هەیە.