PM:08:31:16/09/2021
1252 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە ئەگەرى دوورخستنەوەى سۆلشایەر لە مانچستەردا، زیدانى ڕاهێنەرى پێشووى
ڕیاڵ مەدرید جێگەى دەگرێتەوە.
ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان زەینەدین زیدانى فەڕەنسییان پاڵاوتووە بۆ پۆستى
ڕاهێنەرایەتى یانەى مانچستەر یونایتدى ئینگلیزى، گەر ئۆلى گۆنار سۆلشایەرى نەرویجى
ڕاهێنەرى ئێستاى یانەکە دووربخرێتەوە.
ئەمەش دواى ئەوەى شەیتانە سورەکە لە یەکەم یارى وەرزى نوێى خولى یانە
پاڵەوانەکانى ئەوروپادا بە یانەى یۆنگ بۆیزى سویسرى دۆڕا.
ڕۆژنامەکانى بەریتانیا مشتومڕیانە لەسەر ئەگەرى دوورخستنەوەى سۆلشایەر لە
چەند ڕۆژى داهاتوودا، کە پێکهاتەیەکى بەهێزى لەبەردەستدایە و دیارترینى
یاریزانەکانیش ڕۆناڵدۆ و نانچۆ و ڤارانن.
ڕۆژنامەى دەیلى ئێکسپرێس بڵاویکردووەتەوە، زیدان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ کۆنتى
ئیتاڵى و براند ڕۆجەرزى سکۆتلەندى لە دیارترینى ڕاهێنەرە پاڵێوراوەکانن، بەتایبەت
زیدان، لەبەرئەوەى پێشتر لەگەڵ ڕۆناڵدۆ و ڤاراندا بووە و پۆگباش دەمێکە ئارەزوو
دەکات لە ژێر دەستى ڕاهێنەرە فەڕەنسیەکەدا یارى بکات.