ڕۆدیگێر نایەوێت گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی نوێبکاتەوە

PM:08:05:16/09/2021

1560 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕۆدیگێر پێشنیارێکی چێڵسی ڕەتکردەوە بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و ڕیاڵ و پاریسیش هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ڕۆژنامەی تێلگرافی بەریتانی ئاشکرایکرد کە ئەنتۆنیۆ ڕۆدیگێری ئەڵمانی بەرگریکاری یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێشنیارێکی یانەکەی ڕەتکردووەتەوە کە بۆیان ناردووە تا گریبەستەکەی نوێبکاتەوە.

ئەو ڕۆژنامەیە ڕونیکردەوە کە کارگێڕی چێڵسی پێشنیاریان کردوە کە مووچەی یاریزانەکە بۆ 165 هەزار پاوەندی هەفتانە بەرزبکەنەوە بەڵام ئەو بەرگریکارە 28 ساڵە ڕەتیکردووەتەوە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماچە بەوەدەکەن کە ڕۆدیگێر داوای مووچەیەکی هەفتانە دەکات بەبڕی 235 هەزار پاوەند کە نگۆلۆ کانتی و ڕۆمیلۆ لۆکاکۆ لە یانەکەدا وەریدەگرن.

چەندین یانەی ئەوروپی گرنگی بە گواستنەوەی ڕۆدیگێر دەدەن لەسەروو هەموویانەوە یانەکانی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسیە چونکە ئەو یاریزانە لە کۆتایی وەرزی داهاتوو گرێبەستەکەی کۆتایدێت.