PM:07:31:16/09/2021
5632 جار خوێندراوەتەوە
+
-
دیپای چوار
باشترین یاریزانی مێژووی جیهانی دیاریکرد
کە بە پێشەوایان دادەنێت.
مێمفیس دیپای
هۆڵەندی ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی چوار باشترین یاریزانەکانی مێژووی تۆپی
پێی دیاریکرد کە خۆی بە پێشەوایان دەزانێت.
دیپای وتی: لە
پێگەی گۆلپارێزدا ئیدوین ڤان دێر سار هەڵدەبژێرم چونکە ئەفسانیەکی هۆڵەندیە و
لەچەندین بۆنەدا باشترین ئاستی پێشکەش کردووە.
هەروەها وتیشی: لە
بەرگریکاراندا ڕۆناڵد کۆمان باشترینە بەلای منەوە نەک لەبەر ئەوەی کە ڕاهێنەرمە
بەڵکو لەبەرئەوەی زۆر باش بوو لە گۆڵکردن و ئەنجامدانی لێدانە ڕاستەوخۆکاندا.
دیپای بۆ هێڵی
ناوەڕاست چاڤی هێرناندێزی ئیسپانی دیاریکرد کە بە مامۆستای کۆنتڕۆڵکردنی تۆپ
ناویبرد و ڕایگەیاند یاریکردنی سەرنجڕاکێش بووە هەمیشە.
لەکۆتایشدا یۆ
هێڵی هێرشبردن پاتریک کلایڤێرتی هۆڵەندی هەڵبژارد و بە پێشەوایی خۆی ناویبرد و وتی
هەمووان دەزانن دەمویست وەک ئەوبم.