نامۆترین ئەو خەڵاتانەی بەخشراونەتە یاریزانانی تۆپی پێ

PM:06:54:16/09/2021

4124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

سەیر و سەمەرەترین ئەو خەڵاتانەی لە خولە جیاوازەکاندا دەبەخشرێتە باشترین یاریزانی یاریەکان.

لە خولە ناودارەکانی جیهان خەڵاتی باشترین یاریزانی یاری دیاریەکی بەنرخ و گرنگی پێدەبەخشرێت بەڵام لە هەندێک لە خولە جیاوازەکانی تۆپی پێ چەندین خەڵات و دیاری سەرنجڕاکێش دەدرێت بەو یاریزانە.

لە خولی پۆڵەندی و مالاوی باشترین یاریزانی یاریەکە مریشکێکی زیندووی وەک خەڵات پێدەبەخشرێت.

 


مارتن ئۆدیگاردی نەرویجی یاریزانی پیشووی یانەڕیاڵ سۆسیداد دوای ئەوەی لە یاریەکدا بە باشترین دیاریکرا دواتر ماسیەکی پێبەخشرا.


لە خولی غانا باشترینەکانی یاریەکان مەکینەیەکی ڕیش تاشین و مۆبایلێک وەک دیاری وەردەگرن و لە هەمان خولدا یاریزانێک خەڵاتی باشترینی یاریەکەی جوتێک نەعل بوو.

 

 


لە خولی ئەفریقیای باشوور باشترین یاریزانی یاریەکە سیمکارتێکی ئینتەرنیت وەردەگرێت کە پێنج گێگای تێدایە.


لە خولی تەنزانیا خەڵاتی باشترین یاریزانی یاریەکە ئامێرێکی ڕیسیڤەرە کە یەکیکە لە خەڵاتە نامۆکان.


خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی خولی زیمبابۆی سەبەتەیەکە کە نان و کلێنس و دۆشا و سابونی تێدایە.