بایرن گرێبەستی گۆرێتسکای نوێکردەوە

PM:05:09:16/09/2021

636 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بایرن بەشێوەیەکی فەرمی گرێبەستەکەی گۆرێتسکای تا هاوینی 2026 نوێکردەوە.

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی لەپێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند کە گرێبەستی لیۆن گۆرێتسکای ئەستێرەی ئەڵمانی یانەکەیان تا هاوینی 2026 نوێکردۆتەوە.

گۆرێتسکا لەگەڵ یانە باڤاریەکەدا سێ نازناوی خولی ئەڵمانیا و دوو جامی ئەڵمانیا وخولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای بەدەستهێناوە و توانیویەتی لە 118 یاریدا 25 گۆڵ بۆ بایرن تۆماربکات.

گۆرێتسکا لە ساڵی 2018 لە یانەی شاڵکەوە پەیوەندی بەڕیزەکانی بایرن میونشنەوە کرد و دوای دەنگۆیەکی زۆر دەربارەی جێهێشتنی یانەکە لە هاوینی داهاتودا ئەمڕۆ بایرن گرێبەستەکەی نوێکردەوە و مانەوەی یاریزانەکەی دوپاتکردەوە.