بەرشەلۆنە لێدانێکی کوشندەى بەرکەوت

PM:04:23:16/09/2021

1124 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنە لێدانێکی کوشندەى بەرکەوت و بەهۆی نەشتەرگەرییەوە لە تواناکانی برایسوایت بێبەش دەبێت.

ڕۆژنامەى مۆندۆدیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکرد، پێکانەکەى ئەژنۆی ڕاستی مارتن برایسوایتی هێرشبەری بەرشەلۆنە بە وەرگرتنی چارەسەر باش نابێت و پزیشکانی یانەکە بڕیاریاندا نەشتەرگەری بۆ ئەنجام بدەن.

مۆندۆ ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ هێرشبەرە دانیمارکیەکە کومانی ڕاهێنەر بۆ سێ مانگ سوود لە تواناکانی برایسوایت وەرناگرێت ئەوەش لێدانێکی کوشندە دەبێت لە هێڵی هێرشبردنی یانەى بلاوگرانا لە کێبڕکێ ناوخۆیی و ئەوروپیەکاندا.

ڤایرۆسی پێکان ماوەیەکە بەرۆکی یانەى بەرشەلۆنە بەرنادات و لە ئێستادا جگە لە برایسوایت هەریەک لە ئەگوێرۆ و دیمبلی و ئەلبا و پێدری پێکانی جۆراوجۆریان هەیە و لە ڕیزەکانی یانە کەتەلۆنیەکە دوورکەوتونەتەوە.