PM:03:19:16/09/2021
1192 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لیڤەرپوڵ لە هاوینی داهاتوودا
هەوڵی گواستنەوەى لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشن دەدات
ڕۆژنامەى زە سەنی ئینگلیزی
بڵاویکردەوە، کارگێڕی لیڤەرپوڵ بە دووری نازانێت لە گواستنەوەى زستانەدا
گرێبەسـتێگ پێشکەش بە لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری بایرن میونشن بکەن و بەرەو ئانفێڵد
بیگوازنەوە.
زە سەن ئاماژەى بەوەدا، بەرپرسانی
لیڤەرپوڵ گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی ئاستی فێرمینیۆ بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە و
کاتی ئەوەهاتووە گرێبەست لەگەڵ گۆڵکارێکی بە توانا واژوو بکەن و بەهۆی کارکردنی
کلۆپ و لیڤاندۆڤسکی پێکەوە لە یانەى دۆرتمۆند لە ڕابردوودا ڕیدز دەیەوێت یاریزانە
پۆڵەندییەکە پەلکێشی ڕیزەکانی بکات.
لیڤەرپوڵ بۆ پتەوکردنی پێکهاتەى
یانەکەى دەیەوێت کێبڕکێی یانەکانی مانچستەرسیتی و چێڵسی و مانچستەر یونایتد بکات،
پاش ئەوەى ڕکابەرەکانی لە گواستنەوەى هاوینەدا چەندین یاریزانیان نموونەى ڕۆناڵدۆ
و گریلیش و لۆکاکۆ بۆ ڕیزەکانیان گواستەوە.