PM:02:41:16/09/2021
1868 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ڕیزبەندی
هەڵبژاردەکانی جیهانی بڵاوکردەوە و بەلجیکاش لە پێشەنگدایە و ئینگلتەراش شوێنی بە
فەڕەنسا لێژکرد.
یەکێتی تۆپی پێی جیهان ناسراو بە
فیفا پاش کۆتایی هاتنی یارییە نێودەوڵەتییەکان ڕیزبەندی 10باشترین هەڵبژاردەکانی
تۆپی پێی بڵاوکردەوە و تاکە گۆڕانکاریش کە
بەدی کرا وەرگرتنی پلەى سێیەمی ڕیزبەندی فەڕەنسا بوو لە لایەن ئینگلتەرا و بەلجیکاش
بە کۆکردنەوەى 1823 خاڵ پارێزگاری لە پێشەنگی کرد و بەڕازیلیش بە جیاوازی 12 خاڵ لە
پلەى دووەمدا مایەوە.
لە بەرامبەردا ئینگلتەرا چوە پلەى
سێیەم و فەڕەنسا و ئیتاڵیاش لە پلەکانی چوارەمی و پێنجەمی ڕیزبەندیدان و ئەرجەنتین
و پورتوگال و ئیسپانیا و مەکسیک و دانیمارکیش لە پلەکانی شەشەم تا 10یەم دەبینرێن.
لەسەر ئاستی هەڵبژاردەکانی ئاسیاش
هەڵبژاردەى عێراق دوو پلە سەرکەوت و لە پلەى 10یەمەوە چووەتە پلەى هەشتەمی
ڕیزبەندی.
فیفا مانگانە و پاش وەستاندنی
یارییە نێودەوڵەتیەکان ڕیزبەندی باشترین هەڵبژاردەکان لەسەر ئاستی جیهان بڵاودەکاتەوە
و پێشبینیش دەکرێت بەهۆی بەڕێوەچوونی پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە مانگی داهاتوودا
جارێکی تر ڕیزبەندی بڵاوبکرێتەوە و ئەگەری ڕوودانی گۆڕانکاری لە پلەکانی پێشەوەى ڕیزبەندی
ئەگەرێکی کراوە دەبێت.