چەند نھێنییەکی شاراوەى میسی ئاشکرادەبێت

AM:11:35:16/09/2021

3920 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لیۆناردۆ چەند نھێنیەکی پشت پەردە پێش ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ لیۆنیڵ میسی دەدرکێنێت.

لیۆناردۆی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان لە لێدوانیکدا بۆ ڕۆژنامەى کەناڵ پڵەسی فەڕەنسی ئاشکرایکرد، ناتوانین بیشارینەوە کە پێش گواستنەوەى هاوینەى یاریزانان پەیوەندیمان لەگەڵ میسیدا هەبووە و داوایان لێکردووە ڕوو لە پاریس سان جێرمان بکات ئەو پەیوەندیەش کاتەکەى دەگەڕێتەوە بۆ میرکاتۆی زستانەى یاریزانان.

لینوناردۆ ئاشکراشیکرد، بە ئاشکرا داوامان لە میسی کردووە گرێبەست لەگەڵ یانەکەیان ئەنجامبدات و هەر داواکارییەکی هەبێت ئامادەین بۆی جێبەجی دەکەین و لە بەرامبەردا یاریزانە ئەرجەنتینیەکە پێی ڕاگەیاندوون دەیەوێت لە بەرشەلۆنە درێژە بە یاریکردن بدات و هەر لە کامپ نۆش کۆتایی بە ژیانی وەرزشی بهێنێت.

بەڕێوەبەرە بەڕازیلیەکە دووپاتیکردوە، لە دوای کۆتایی هاتنی چیرۆکی نەمانی پەیوەندی لە نێوان میسی و بەرشەلۆنە ڕاستەوخۆ پەیوەندیان پێوەکردووە و یاریزانەکەش ڕەزامەندبووە ڕوو لە پاریس بکات و درێسی یانەکەیان بپۆشێت.