AM:11:15:16/09/2021
1752 جار خوێندراوەتەوە
+
-
هاندەرانی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە
لێدانی شاور ناڕەزایەتی خۆیان بەرامبەر گریزمان دەربڕی هەمان کاریشیان بەرامبەر
پیپی دووبارە کردەوە.
ڕۆژنامەى مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی
ئاشکرایکرد، پێش چەند چرکەیەک لە دەستپێکردنی یاری نێوان ئەتلەتیکۆمەدرید و پۆرتۆ
لە قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ و خوێندنەوەى ناوی یاریزانەکان، هاندەران لە
کاتی بیستنی ناوی گریزمان شاوریان بۆ یاریزانەکە لێداوە وەک نیگەرانیەک بەرامبەر
شێوازی ڕۆیستنی لە یانەکەیان بۆ بەرشەلۆنە لە هاوینی 2018.
مۆندۆ ئاشکراشیکرد، هاندەران لە
مامەڵەی هێرشبەرەکە ناڕازیبوون چوونی گریزمانیان بۆ بەرشەلۆنە بە سووکایەتی بۆ
یانەکەیان لێکداوەتەوە و ئەوەش هۆکاری نیگەرانیەکەیان بووە و بەپێی شیکردنەوەى مۆندۆش
داوای لێبووردنی گریزمان لە هاندەرانی یانەکەى دەبێت لە ڕێگەى تۆمارکردنی گۆڵەوە
بێت هەرچەندە لە خولەکی 56 بەشداریکرد و سەرکەوتوو نەبوو لە تۆمارکردنی گۆڵدا.
ڕۆژنامە ئیسپانیەکە ئاماژەى
بەوەشدا، جگە لە گریزمان پیپی بەرگریکاری پۆرتۆ بە شاور لێدان لە لایەن
هاندەرانەوە هێرشی کرایە سەرو هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕینێتەوە پێشتر بەرگریکارە
پورتوگالیەکە یاریزانی یانەى ڕیاڵ مەدرید بووە.