پۆچیتینۆ: گونجاندن لە نێوان میسی و مباپێ و نەیمار نەبوو

AM:08:44:16/09/2021

2044 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پۆچیتینۆ دان بە نەگونجاندنی میسی و مباپێ و نەیماردەنێت و دەڵیت پێویستە کاری زیاتر بکەین.

لە لێدوانێکی ڕۆژنامەنووسیدا پۆچیتینۆی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان دووپاتیکردەوە یەکسانبوون بەرامبەر کلوپ بروج ئەنجامێکی باش نەبوو و کاتی ئەوەهاتووە وەک یەک تیم کاربکەن و گونجاندن لەنێوان یاریزانەکانیدا هەبێت.

پۆچیتینۆ ڕوونیکردەوە، یەکەم تاقیکردنەوەى چامپیۆنزلیگ بۆ یاریکردنی میسی و مباپێ و نەیمار شتێکی نوێ بوو، هەرچەندە وەک پێویست بەیەکەوە نەگونجان، بەڵام لە داهاتوویەکی نزیکدا پلانی باشتریان بۆ دادەنێت، تا یارییەکانی داهاتوو بە شێوەیەکی باشتر دەردەکەون بە گشتیش بە ئاستی یاریزانانی یانەکەى دڵخۆشە.

سەبارەت بە پێکانەکەى مباپێ، ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە ئاشکرایکرد، مباپێ لە خولەکی 50 دووچاری پێکان هاتووە لە پاژنەى پێیدا و بە ناچاری گۆڕانکارییان پێکرد و هیوادارن پێکانەکەى سووک بێت تا لە ئایندەیەکی نزیکدا هاوکاربێت بۆ یارمەتیدانی یانەکەى لە خولە ناوخۆیی و ئەوروپیەکاندا.