میسی لە پاریس دەمێنێتەوە یان دەڕوات؟

PM:12:30:31/12/2022

5628 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرپرسانی پاریس چاوەڕێی گەڕانەوەی میسی دەکەن تا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان نوێبکەنەوە.

لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی لە دوای تەواوبوونی مۆندیال و بەدەستهێنانی نازناوەکە نەگەڕاوەتەوە پاریس و لە کۆتایی ئەم وەرزەشدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا تەواو دەبێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردوەتەوە، بەرپرسانی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی چاوەڕێی گەڕانەوەی لیۆنێل میسی دەکەن بۆ یانەکەیان تا ڕێز لێنانی بۆ بکەن.

رۆژنامەکە دوپاتیکردوەتەوە، ئامانجی یانەی پاریس سان جێرمان لە چەند هەفتەی داهاتوودا تەنیا رازیکردنی لیۆنێل میسیە بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیان بۆ دوو ساڵیتر.

ئاشکراشیکردووە، بە ئەگەری زۆرەوە میسی بڕیاری مانەوە دەدات لە یانە فەرەنسیەکە هەرچەندە چەند جارێکیش یانەی بەرشەلۆنە هەوڵی ئەوەیان ناوە کە بیگەڕێننەوە یانەکەیان.

لیکیپ دەڵێت، ئەستێرە ئەرجەنتینیەکە هەست بە دڵخۆشیەکی زۆر دەکات لە پاریس و لەگەڵ کەش و هەوای ئەو شارەدا خۆیان گونجاندوە و خێزان و منداڵەکانیشی دەیانەوێت لەو شارە بمێننەوە.

خ . ک