AM:12:57:10/12/2022
2788 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە مۆندیالی قەتەر ئەرجەنتین لە هۆڵەندای بردەوە و گەیشتە پێشکۆتایی مۆندیال.
لە دووەم یاری قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیالی 2022ی قەتەر هەڵبژاردەی ئەرجەنتین ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی هۆڵەندابویەوە و یاریەکەشی بەئەنجامی دوو گۆڵ بۆ هەرلایەک بەیەکسانبوون کۆتایهات و دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانئەرجەنتین بردنەوەی بەدەستهێنا.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە لە سەرەتای یاریەکەوە بە ووریاییەکی زۆرەوە یاریان دەکرد و نەیاندەویست سەرکێشیبکەن و لەدوای چەند هەوڵێک هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە خولەکی 35 لەلایەن مۆلیناوە گۆڵی یەکەمی یاریەکەیتۆمارکرد.
لە تایمی دووەمیش سەرەڕای هەوڵەکانی هۆڵەندا بۆ یەکسانکردنەوەئ ئەنجامەکە بەڵام لیۆنێل میسی لەخولەکی 73 بەلێدانی سزا گۆڵی دووەمی ئەرجەنتینی تۆمارکرد و دواتریش لە خولەکەکانی 83 و 99 فیگۆرست دوو گۆڵی بۆهۆڵەندا تۆمارکرد و لەکاتی زیادکراویش ئەنجامەکە بەیەکسانبوون کۆتایهات و دواتر بە لێدانە یەکلاکەرەوەکانئەرجەنتین یاریەکەی بردەوە.
بەم ئەنجامەش ئەرجەنتین وەک دووەم هەڵبژاردە گەیشتە قۆناغی پێش کۆتایی مۆندیال و لەو قۆناغەشدا بەرامبەرکرواتیا یاری دەکات.