لێدوانی میسی و سکالۆنی لەسەر یاریەکەی سعودیە

PM:08:02:21/11/2022

1056 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی دوپاتیکردەوە لە بارودۆخێکی باشدایە و سکالۆنیش رایگەیاند تیپەکەی ئامادەیە بۆ یاریکردن.

لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین لە کۆنفرانسێکدا رایگەیاند لە بارودۆخێکی زۆر باشدایە و ئامادەیە بۆ یاریکردن و هەست بە هیچ ئازارێک ناکات.

میسی وتی: پێدەچێت ئەمە دوایین مۆندیالی من بێت و دواین هەل بێت کە بتوانم نازناوەکە بەدەستبهێنم، بەشێکی زۆری خەڵکیش لەم کاتەی ئێستادا پشتگیری من دەکەن تەننەت خەڵکی ئەرجەنتین نین.

وتیشی: بۆ بردنەوەی بەرامبەر سعودیە یاریدەکەین و ئەوەش پێویستی بە یاری بە کۆمەڵە، لە رووی دەرونی و جەستەییەوە بە تەواوی ئامادەین بۆ ئەو یاریە.

دوپاتیکردەوە کە بەپەرۆشە بۆ مۆندیال و سوپاسی ئەو پاڵپشتیە زۆرە دەکات کە لە هەموو جیهانەوە لێیدەکرێت، هەوڵدەدات باشترینی خۆی پێشکەشبکات وتیپەکەی ئێستاشی بە 2014 هاوشێوە کرد.

لەلایەکی ترەوە، سکالۆنی راهێنەری ئەرجەنتینن رایگەیاند هەڵبژاردەکەی ئامادەیە بۆ رووبەڕووبونەوەی سعودیە و وەک هەموو هەڵبژاردەکانی تریش هیوای هەیە بە بردنەوەی نازناوەکە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا پاڵەوان دیاری ناکرێت بەڵکو پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز و هەندێک وردەکاری ناو یاریگاکان ئەو کارە ئەنجامدەدات.

رونیشیکردەوە، بردنەوە لە یەکەم یاریدا کاریگەریەکی زۆر باشی دەبێت لەسەر دەروونی یاریزانەکان و بەو شێوازەش دەچنە ئەو یاریەوە کە خۆیان پێویستیان بووە.

خ . ک