ئارتێتا بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ جێگەى چاڤى

PM:10:36:01/11/2022

468 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ناوى میکێل ئارتێتا لە سەر مێزى بەرشەلۆنەدایە بۆ جێگرتنەوەى چاڤى هێرناندێز لە ئەگەرى دوورخستنەوەیدا.

ڕۆژنامەى سپۆرتى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، کارگێڕى یانەى بەرشەلۆنەى ئیسپانى سەرسامە بەوەى میکێل ئارتێتاى ئیسپانى لە یانەى ئارسناڵى ئینگلیزیدا پێشکەشى کردووە و لە نێوان ئەو ڕاهێنەرانەدا دایناوە، کە ئەگەر هەیە یەکێکیان جێگەى چاڤى هێرناندێزى ڕاهێنەر بگرێتەوە.

سپۆرت ئاماژەى بەوەکردووە، کارگێڕى یانە کەتەلۆنیەکە نایەوێت لەم وەرزەدا لە چاڤى جیابێتەوە، بەڵام چەند ناوێکى بۆ داهاتوو داناوە و دیارترینیان ئارتێتایە، کە ئەم سەرەتاى کاروانە وەرزشیەکەى لە 1997دا لە تیپى لاوانى بەرشەلۆنەوە دەستیپێکرد، پێش ئەوەى لە 2002دا بڕوات.

باسى لەوەشکردووە، بەرەوپێشچوونى ئارتێتا بەرشەلۆنەى سەرسام کردووە، کە ئەوەندە شارەزاى پەیداکردووە، ببێتە ڕاهێنەرى یەکێک لە یانە گەورەکانى پریمەر لیگ، هەرچەندە تەنیا 40 ساڵە.

ئەمە یەکەم جار نییە ناوى ئارتێتا بە بەرشەلۆنەوە گرێ دەدرێت، کە لە کاتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى یانەکەش لە سەرەتاکانى ساڵى ڕابردوودا ئەمە ڕوویدا، کە ئەو کات ئارتێتا وتى "هەمیشە لە کاتى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى بەرشەلۆنەدا ئەو دەنگۆیانە بونیان هەیە، یانەیەکى گەورەیە و منیش وەک یاریزان لەوێوە گەورەبووم و هەمیشە بەیەکەوە بەستراودەبین".

گ . ف

Arsenal boss Mikel Arteta lined up by Barcelona as next manager as Xavi exit edges closer - football.london