PM:09:17:14/11/2024
324 جار خوێندراوەتەوە
+
-
لە پاڵاوتەکانی مۆندیال عێراق بەبێ گۆڵ لەگەڵ ئوردن یەکسان بوو، کۆریاش
شکستی بە کوەیت هێنا.
لە یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال، هەڵبژاردەی عێراق بە ئامادەبوونی 65
هەزار هاندەر میوانداری ئوردنی کرد.
لە تایمی یەکەم، عێراق زیاتر کۆنترۆڵی یارییەکەی کردبوو بەڵام هێرشەکانی
ئوردن ترسناکتر بوون، بەڵام ئەو تایمە هیچ گۆڵێکی بەخۆیەوە نەبینی.
لە تایمی دووەم، عێراقییەکان بە پشت بەستن بە هاندەران باشتر دەرکەوتن
و چەند هێرشێکیشیان بردە سەر گۆڵی هەڵبژاردەی میوان بەڵام دووبارە لە تۆمارکردنی
گۆڵ سەرکەوتوو نەبوون و سەرەنجامە یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتایی پێهات.
لە یارییەکانی تری هەمان کۆمەڵەشدا، هەڵبژاردەی کۆریا بە سێ گۆڵ بەرامبەر
بە گۆڵێک لە کوەیتی بردەوە و عەمانیش شکستی بە فەڵەستین هێنا.
بەم ئەنجامانەش، پاش تێپەڕوبوونی پێنج یاری، هەڵبژاردەی کۆریا بە 13
خاڵ پلەی یەکەمی کۆمەڵەکەی گرتووە و ئوردن و عێراقیش بە هەشت خاڵ لە پلەکانی دووەم
و سێیەم دێن، عومانیش شەش خاڵی هەیە لە پلەی چوارەم.