ئەڵۆنسۆ دەیەوێت لیڤەرکوزن جێبهێڵێت

PM:08:06:14/11/2024

272 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئەڵۆنسۆ دەیەوێت لیڤەرکوزن جێبهێڵێت و سەرەڕای بوونی بایرنیش ریاڵ مەدرید نزیکترین یانەیە لە گرێبەستکردن لەگەڵیدا.

پێگەی یۆرۆ سپۆرت بە پشتبەستن بە سەرچاوە نزیکەکانی نێو بایەر لیڤەرکوزن، راپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا باسی لەوە کردووە، بەرپرسانی یانەکە نیگەرانن لە دۆخیان لەم وەرزە چونکە هاوشێوەی وەرزی پێشوو بەهێز نین.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، چابی ئەلۆنسۆ لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لیڤەرکوزن جێدەهێڵێت، وە پەیوەندی بە یەکیک لە یانەکانی بایەر میونشن و ریاڵ مەدریدەوە دەکات.

باس لەوەشکراوە، سەرەڕای گرنگی پێدانی هەردوو یانەکە بەڵام راهێنەر ئیسپانییەکە لە ریاڵ مەدریدەوە نزیکترە، بایرن ئەگەر ئەم وەرزە ئاستێکی باش پێشکەش بکات لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی ئەوە لە گواستنەوەی چابی دەکشێنەوە و چوونی بۆ مەدرید ئاسانتر بێت.

یۆرۆ سپۆرتی باسی لەوەشکردووە، پێشتر ئەڵۆنسۆ چەند یاریزانێکی لیڤەرکوزنی ئاگادار کردۆتەوە کە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا یانەکە جێدەهێڵێت، بێگومان ئەگەر ڕیال مەدرید بڕیار بدات لە وەرزی داهاتوودا لەگەڵ ئەنچیلۆتی بەردەوام بێت، دیار نییە چ ئایندەیەک چاوەڕێی چابی دەکات.