PM:07:15:14/11/2024
288 جار خوێندراوەتەوە
+
-
بەلەد وەلید دەیەوێت بێزاری ئێندریک لەسەر کورسی یەدەگی ریاڵ مەدرید
بقۆزێتەوە و بیگوازێتەوە ریزەکانی.
یانەی ریاڵ بەلەد وەلیدی ئیسپانی بەنیازە گرێبەستیک پێشکەشی ئێندریک
بکات لە تاوەکو لە گواستنەوەی زستانەدا بەشێوەی خواستن ئەو یاریزانە بگوازنەوە
ریزەکانیان تا کۆتایی وەرز.
یانەکە لەلایەن رۆناڵدۆی بەڕازیلییەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە پەیوەندییەکی
پتەوی لەگەڵ ریاڵ مەدرید هەیە، هاوکات رەنگە هەر دیاردەکەی پێشووی تۆپی پێ بتوانێت
ئێندریکی هاونیشتیمانی رازی بکات بە گواستنەوەکە.
بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، ئێندریک بێزارە لەوەی بەکەمی یاری دەکات و
کاتێکیش بەشداری پێدەکرێت کە یارییە یەکلابووبێتەوە، کەمی خولەکەکانی یاریکردنیشی
بووە هۆی ئەوەی بانگهێشتی بەڕازیل نەکرێت بۆ پاڵاوتنەکانی مۆندیال لە دوو یاری داهاتووی
هەڵبژاردەکە.
ئەم هەواڵەش لە کاتێکدایە، بەلەد وەلید کێشەی هێرشبەری هەیە و لە 13
یاری ئەم وەرزەدا تەنها 10 گۆڵیان تۆمارکردووە، ئەمەش وایکردووە گواستنەوەکە لە
بەرژەوەندی هەموولایەک بێتە پێش چاو، وە ئەگەری روودانیشی زیاتر بێت.