پێرێز لە ئاستی مباپێ نیگەرانە

PM:10:16:14/11/2024

220 جار خوێندراوەتەوە

+ -

پێرێز هاوشێوەی هاندەرانی ریاڵ مەدرید لە ئاستی مباپێ نیگەرانە و ئەو بابەتەشی لەگەڵ ئەنچیلۆتی باسکردووە.

دواجار فلۆرێنتینۆ پێرێز ئەو یاریزانەی لەم هاوینەدا بەدەستهێنا کە چەندین ساڵ بوو هەوڵی گرێبەستکردنی لەگەڵیدا دەدا و کیلیان مباپێی بە گرێبەستێکی پێنج ساڵە بردە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

بەگوێرەی ڕیلڤۆ، پێرێز هاوشێوەی زۆرێک لە هاندەران بێ هیوا بووە لە ئاستی خراپی مباپێ لە چوار مانگی یەکەمی ئامادەبوونی یانەکەدا، تەنانەت لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کە کارلۆ ئەنچیلۆتییش تێیدا ئامادەبووە وتویەتی: ئەمە ئەو مباپێیە نییە کە من کڕیومە.

لەنێو ماڵی ڕیاڵ مەدرید، پێیانەوایە مباپێ ڕۆڵی خۆی وەک سەرۆکی تیپەکە جێبەجێ ناکات و تا ئێستاش ئەو ئاستەی پێشکەش نەکردووە کە چاوەڕێیان دەکرد و هیچ کاریگەرییەکی لەگەڵ یانەکە بەدینەهێناوە.

وە بەشێکی هاندەرانی یانەکەش هەست دەکەن یاریزانەکە نەیتوانیووە خۆی لەگەڵ ریاڵ مەدرید بگونجێنێت و لە ئێستادا کاریگەری نەرێنی زیاترە وەک لە کاریگەری ئەرێنی بۆ پێکهاتەکەی ئەنچیلۆتی.