نەیمار پێنج ساڵ زیندانی دەکرێت

PM:12:51:14/10/2022

3008 جار خوێندراوەتەوە

+ -

نەیمار هەڕەشەی زیندانی کردنی بۆ پێنج ساڵ لەسەرە بە تۆمەتی ساختەکاری لە گواستنەوەی بۆ بەرشەلۆنە.

نەیمار دا سیلڤای بەرازیلی لە ساڵی 2013 لە یانەی سانتۆسی بەرازیلیەوە پەیوەندیکرد بە یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە و ساڵانەش چەند جارێک باس لە گومانەکانی گرێبەستی یاریزانە بەرازیلیەکە و یانە ئیسانیەکە دەکەن.

لە نوێترین پێشهاتدا، ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە کە نەیمار هەڕەشەی زیاندانی کردنی بۆ ماوەی پێنج ساڵ لەسەرە بەهۆی تۆمەتی ساختە کردن و سەرپێچی کردن لە بابەتی گرێبەستکردن لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە.

ئاژانسەکە رایگەیاندوە، گروپی وەبەرهێنانی دی ئای ئێسی بەرازیلی کە خاوەنی بەشێک بووە لە مافی گواستنەوەی نەیمار لەو ساڵەدا سکاڵایەکی دژی یاریزانەکە و باوکی و یانەی بەرشەلۆنە و یانەی سانتۆس تۆمار کردووە و بڕیارە لە 17ی ئەم مانگەدا دادگاییکردنەکە ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کە کۆمپانیاکە هەستی بەوە کردووە برێک پارەی زۆر لەوە کەمتری پێدراوە کە لە گواستنەوەی ئەو یاریزانە خەرجکراوە و دڵنیایە لەوەی راستی گواستنەوەکەیان لێ شاردراوەتەوە.

رونیکردوەتەوە، دادگای ئیسپانیا داوایان لە نەیمار رکدووە رۆژی دادگاییەکە راستەوخۆ ئامادەبێت و ئەگەری زۆرە بۆ ماوەی دوو ساڵ زیندانیکردن و 10 ملیۆن یۆرۆ سزا بدرێت بەڵام کۆمپانیا بەرازیلیەکە داوای قەرەبوکردنەوەی بە بڕی 149 ملیۆن یۆرۆ و زیندادنیکردنی نەیمار بۆ پێنج ساڵ دەکات.

خ . ک