گالتیە: ئاستی میسی سەرسوڕهێنەرە

AM:11:30:03/10/2022

616 جار خوێندراوەتەوە

+ -

گالتیە دوپاتیکردەوە ئاستی میسی سەرسوڕهێنەرە و دەتوانێت جارێکیتر ببێتەوە باشترین یاریزانی جیهان.

کریستۆف گالتیەی راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لو باریزیان رایگەیاند، خۆشحاڵە کە لەگەڵ لیۆنێل میسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی کاردەکات وئەو یاریزانە لە بارودۆخێکی دەروونی زۆر باشدایە.

گالتیە دەڵێت، میسی یاریزانێکی سەرسوڕهێنەر و وزەبەخشە بە هاوڕێکانی و کەسایەتیەکی خۆبەخش و بەخشندەی هەیە و یاریزانێکە دەیەوێت زۆرترین گۆڵ تۆمار بکات لە یەک وەرزدا.

ئاماژەی بەوەشدا، مێسی لە توانایدایە جارێکیتر ببێتە باشترین یاریزانی جیهانی وەرز چونکە لە دۆخێکی سەرسوڕهێنەردایە و ئامادەکارییەکی باشی بۆ ئەم وەرزە کردووە.

دەشڵێت، گرنگیەکی زۆر بە بەشداریکردنی میسی لە یارییەکاندا دەدە، هەرچەندە لە دواین یاری ئەرجەنتین سەرەکی نەبوو بەهۆی نەخۆشیەوە بەلام کاتێک قسەم لەگەڵ کرد ئامادەیی خۆی دوپاتکردەوە و ئاستێکی نایابیشی پێشکەشکرد.

رویشیکردەوە، لەگەڵ کیلیان مباپێ گفتوگۆی کردووە کە بە سەرەکی بەشداری نەکات چونکە کەمێک ئازاری هەبوولە پێکانەکەیدا و نایەوێت سەرکێشی بە باشترین یاریزانەکانی یانەکەیەوە بکات.

خ . ک