PM:08:27:15/07/2022
940 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ليڤاندۆڤسکی لەپێناو پەیوەندیکردن بە بەرشەلۆنەوە گرێبەستی چێڵسی و پاریس
سان جێرمان ڕەتدەکاتەوە.
کریستیان فاڵکی ڕۆژنامەنوس لە ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی ئاماژەی بەوەکرد کە
ڕۆبێرت لیڤاندۆڤسکی هێرشبەری یانەی بایرن میونشن چەند گرێبەستێکی گرانبەهای
یانەکانی چێڵسی ئینگلیزی و پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی لەم هاوینەدا ڕەتکردوەتەوە.
لیڤاندۆڤسکی لەم
هاوینەدا بڕیاریدا ڕیزەکانی بایرن میونشن بەجێبهێڵێت و دوای ئەوەی بۆ ماوەی چەندین
ساڵ ئاستێکی سەرنجڕاکێشی لەگەڵ یانە باڤاریەکە پێشکەشکرد بڕیاریدا کۆتایی بە
یاریکردنی لەو یانەیە بهێنێت.
بەڵام کارگێڕی
یانەی بایرن بە ئاسانی ڕێگە بە ڕۆشتنی ئەو یاریزانە نادەن کە بەوهۆیەوە
لیڤاندۆڤسکی لە لێدوانێکدا دوپاتیکردەوە جارێکی تر درێسی یانە باڤاریەکە
ناپۆشێتەوە و دەیەوێت ڕووبکاتە بەرشەلۆنە.
ئەو ڕۆژنامەنوسە
ئاماژەی بەوەشکرد لیڤا بەهۆی ئەوەی تەنیا خواستی پۆشینی درێسی بەرشەلۆنەی هەیە
گرێبەستە خەیاڵیەکانی چێڵسی و پاریس سان جێرمانی ڕەتکردوەتەوە.