PM:11:00:24/06/2022
772 جار خوێندراوەتەوە
+
-
ڕافینیا گرێبەستی
تۆتنهام و ئارسیناڵی ڕەتکردوەتەوە و چاوەڕێی وەڵامی بەرشەلۆنە دەکات.
ڕۆژنامەی سپۆرتی
کەتەلۆنی ڕایگەیاند ڕافینیای بەرازیلی ئەستێرەی یانەی لیدزیونایتدی ئینگلیزی چەند
گرێبەستێکی گرانبەهای یانەکانی شاری لەندەنی ڕەتکردەوە لەپێناو ئەوەی پەیوەندی بە
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە بکات.
ڕافینیا دوای
ئەوەی لەگەڵ یانەکەی وەرزی ڕابردوو ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد بووە جێگای بایەخی
چەندین یانەی گەورەی ئەوروپا و لەئێستادا ڕکابەری لەسەر گواستنەوەی دەکرێت.
ئەو ڕۆژنامەیە
ڕونیکردەوە یانەکانی ئارسیناڵ و تۆتنهام هۆتسپێر بەشێوەیەکی کرداری گرێبەستی
خەیاڵیان پێشکەشی ڕافینیا کردوە تا گرێبەستی لەگەڵ ئەنجام بدەن بەڵام ئەو ئەستێرە
بەرازیلیە سەرجەمیانی ڕەتکردوەتەوە و دەیەوێت خەونەکەی بەدیبهێنێت کە یاریکردنە بە
درێسی بەرشەلۆنەوە.
ڕۆژنامەکە
دوپاتیکردەوە ڕافینیا بەشوێن مووچەی خەیاڵیدا ناگەڕێت و ئەوەی دەیەوێت یاریکردنە
لەگەڵ بەرشەلۆنە لە وەرزی نوێدا.