فەرمی.. کاتی یاریەکانی کلاسیکۆی خولی ئیسپانیا ڕاگەیەندرا

PM:07:59:23/06/2022

1080 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ڕابیتەی خولی ئیسپانی بەفەرمی کاتی بەڕێوەچوونی یاریەکالنی کلاسیکۆی لالیگای بڵاکردەوە.

پێگەی ڕابیتەی خولی ئیسپانیا بەشێوەیەکی فەرمی کات و بەرواری هەردوو یاری کلاسیکۆی وەرزی داهاتووی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنەی ڕاگەیاند کە وەرزی 2022 بۆ 2023 ئەنجام دەدرێت.

ڕیاڵ مەدریدی پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولەکە یەکەم یاری خۆی بەرامبەر ئەلمێریا لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجام دەدات و کۆتا یاری خولەکەش بەرامبەر ئەتلەتیک بیلباو دەبێت.

لەلایەکی ترەوە بەرشەلۆنە دەستپێکی یاریەکانی لالیگا بە ڕووبەڕووبونەوەی ڕایۆ ڤایکانۆ لە یاریگای کامپ نو دەستپێدەکات و کۆتا یاریشی بەرامبەر سیلتافیگۆ دەبێت.

تایبەت بەهەردوو یاری کلاسیکۆی خولەکەش کەلەنێوان ڕیاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ئەنجام دەدرێت لە هەفتەکانی نۆیەم و 26 ئەنجام دەدرێت.

ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی یەکەمی یاریەکانی خولی ئیسپانیا لە هەفتەی نۆدا کە دەکەوێتە 16ی تشرینی یەکەمی داهاتوو لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری لە یانەی بەرشەلۆنە دەکات.

لە قۆناغی دووەمی خولەکەشدا بەرشەلۆنە لە هەفتەی 26 دا لەسەر یاریگای کامپ نو لە 19ی ئازاری 2023 میوانداری ڕیاڵ مەدرید دەکات.