بەرشەلۆنە و بریکارەکەی ڕافینیا کۆدەبنەوە

PM:10:04:19/06/2022

1144 جار خوێندراوەتەوە

+ -

بەرشەلۆنەلە هەوڵەکانى بۆگواستنەوەى ڕافینیا بەردەوامە وهەفتەى داهاتوو لەگەڵ بەڕێوەبەرىکارەکانى یاریزانەکە کۆدەبێتەوە.

ڕۆژنامەىمۆندۆى کەتەلۆنى بڵاویکردەوە، دیکۆىبەڕێوەبەرى کارەکانى ڕافینیاى بەڕازیلىیاریزانى یانەى لیدز یونایتدىئینگلیزى، هەفتەى داهاتوو چاوىبە بەرپرسانى یانەىبەرشەلۆنەى ئیسپانى دەکەوێت، لەپێناوىیەکلاکردنەوەى مامەڵەکەى نێوانیان.

مۆندۆ ئاماژەى بەوەکردووە، دیکۆدەیەوێت بزانێت تا چەندیانە کەتەلۆنیەکە گرەو لەسەر ڕافینیادەکات و سوردەبێتلەسەر گواستنەوەى بۆ ڕیزەکانى.

باسى لەوەشکردووە، ئامانجى ڕافینیا پەیوەندیکردنەبە بەرشەلۆنە وبۆ ئەمەش داواکارىزۆر نییە وئامادەیە ماوەیەکى زۆر چاوەڕێبکات، گەر یانە کەتەلۆنیەکەجددى بێت لە مامەڵەکەدا.

مۆندۆ ڕوونیکردووەتەوە، یانەکانى چێڵسى وئارسناڵ و لیڤەرپوڵیئینگلیزیش گرنگى بە هێرشبەرەبەڕازیلیەکە دەدەن و ڕاپۆرتەڕۆژنامەنوسیەکانیش ئاماژە بەوەدەکەن، لیدزیونایتد داواى 55 ملیۆن یۆرۆدەکات بۆ دەستبەرداربوونلە ڕافینیا لەمیرکاتۆى هاوینەدا.

گ . ف