هازارد: دوو ساڵی داهاتوو باشترینی خۆم پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید دەکەم

PM:11:30:25/05/2022

736 جار خوێندراوەتەوە

+ -

هازارد دوپاتیکردەوە یاریکردن لە ڕیاڵ مەدرید ئامانجی ژیانی بوە و دوو ساڵی داهاتووش باشترینی خۆی پێشکەشدەکات.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی هێت نیوسی بەلجیکی، ئیدین هازاردی بەلجیکی و یاریزانی ریاڵ مەدرید ڕایگەیاند، دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەکەیدا ماوە و بەداخە کە لە سێ ساڵی رابردوودا نەیتوانیوە ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەی پیشکەش بەکات.

هازارد وتی: ئەو دوو ساڵەی کە ماومە لەگەڵ یانەکەم بە دڵنیاییەوە هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم کە لە باشترین کاتەکانی خۆمدا بم تا بتوانم یارمەتیدەری یانەکە ببم لە بەدەستهێنانی ئەنجامی باش.

وتیشی: یاریکردن لە ڕیاڵ مەردید و پۆشینی درێسی ئەو یانەیە یەکێک بوە لە ئامانجە گەورەکانی ژیانم، خۆم و خێزانەکەشم دڵخۆشین بە هەڵبژاردنی ئەو یانەیە لە ساڵی 2019 دا.

ئاماژەی بەوەشدا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەر ئامۆژگاری زۆری کردووە کە پەلە نەکات لە گەڕانەوە بۆ پێکهاتەی سەرەکی تا ئەو کاتەی بە تەواوی لە پێکانەکەی چاکدەبێتەوە .

دەشڵێت، ئێستا لە بارودۆخێکی باشدایە دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەیەکەی و بەردەوامیشە لە وەرگرتنی چارەسەرەکان تا بگەڕێتەوە سەر ئاستە بەرزەکەی پێشووی.

خ . ک