AM:10:03:24/05/2022
1236 جار خوێندراوەتەوە
+
-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی
فه‌ڕه‌نسی ده‌یه‌وێت كۆتای به گرێبه‌ستی نێمار داسیلڤای به‌ڕازیلی بهێنێت و ده‌ستبه‌رداری
بێت.
ڕۆژنامه‌كانی فه‌ڕه‌نسا
بڵاویان كردووه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی پاریس له نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كیلیان
مباپێ سه‌ركه‌وتوو بوو، هه‌روه‌ها گرێبه‌ستی ئه‌نخێل دیماریاشی به‌هۆی زۆری موچه‌كه‌یه‌وه
نوێ نه‌كردووه و ده‌ستبه‌رداری بوو، ئێستا یانه‌كه ده‌یه‌وێت گرێبه‌ستی نێماریش
كۆتای پێ بهێنێت.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌شیان
ڕاگه‌یاندووه، له ئێستا دۆخه‌كه له پاریس گۆڕاوه و یانه‌كه ئاماده‌یه نێماڕ
بفرۆشیت، ئه‌وه‌ش به‌هۆی زۆری موچه‌كه‌ی له یانه‌كه كه نزیكه‌ی 30 ملیۆن یۆرۆی
ساڵانه‌یه و هه‌روه‌ها دابه‌زینی ئاستی یاریزانه‌كه له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا.
له كۆتایدا سه‌رچاوه‌كه
ده‌ڵیت، پاریس چاوه‌ڕیی گرێبه‌ستی یانه‌كان بۆ گواستنه‌وه‌ی نێماڕ ده‌كات، له سه‌روو
هه‌مووشیانه‌وه یاریزانه‌كه پێشكه‌شی به‌رشه‌لۆنه ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر جارێكی دیكه
بیگه‌ڕێنه‌وه.
گرێبه‌ستی نێمار له‌گه‌ڵ
یانه فه‌ڕه‌نسییه‌كه هاوینی 2025 کۆتایدێت.