میسی خەڵاتی لۆریۆسی بەدەستهێنا و باسی لە خەونەکەی کرد

PM:09:38:08/05/2023

868 جار خوێندراوەتەوە

+ -

میسی خەڵاتی لۆریۆسی وەک باشترین وەرزشەوان بەدەستهێنا و دوپاتیکردەوە خەونەکەی بەدیهاتووە کە نازناوی مۆندیال بوو.

هەژماری فەرمی ئەکادیمیای لۆریۆسی جیهانی بەفەرمی ئاشكرایکرد کە لیۆنێل میسی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین خەڵاتی ساڵی 2023ی لۆریۆسی بەدەستهێناوە دوای ئەوەی وەک باشترین وەرزەشەوانی ساڵ دیاریکرا.

دوای بەدەستهێنانی خەڵاتەکە، میسی لە لێدوانێکیدا دوپاتیکردەوە کە ئاستەنگی زۆر لە رێگایدا بووە بەڵام نەوەستاوە و بەردەوام بووە لە خەونەکەی و لە کۆتاییدا توانی بەدیبهێنێت کە بردنەوەی نازناوی مۆندیال بووە بە پاڵپشتی گەلی ئەرجەنتین

دوپاتیکردەوە کە لە یانەی بەرشلەۆنە دڵخۆشی زۆری بینیوە بەڵام لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین رووبەڕووی خەمێکی زۆر بووەتەوە کە ئەوەش وای لێکردووە بردەوام هەوڵی باشتربوون بدات.

دەشڵێت، ئەم خەڵاتە پێشکەشی هەموو خەڵکی ئەرجەنتین دەکەم و لە کۆتایی ژیانی وەرزشیمدا قورسبوو کە نازناوی مۆندیال بەدەستبهێنم، شانازیش دەکەم کە لەگەڵ کۆمەڵێک وەرزشکاری گەورە پاڵێوراو بووم بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە، ئەوانیش شایستەی بردنەوەی خەڵاتەکە بوون.

میسی کێبڕکێی خەڵاتی لۆریۆسی بۆ باشترین وەرزشەوانی ساڵ لە هەریەکە لە مباپێ و رافاێل نادال و ماکس ڤێرستاپن و دۆبلانتس و ستیڤن کۆری بردەوە و بووە یەکەم یاریزان بتوانێت دووجار ئەو خەڵاتە بەدەستبهێنێت کە یەکەمجار لە ساڵی 2020دا بووە و رۆجەر فیدرێری یاریزانی تێنسی سەرزەوی سویسری زۆرترین خەڵاتی هەیە کە پێنج خەڵاتە.

خ . ک