ئینریکی: من بەرپرسیاری شکستەکەمانم

AM:11:42:08/05/2024

396 جار خوێندراوەتەوە

+ -

ئینریکی خۆی بە بەرپرسیاری شکستەکەیان دانا و جەختیشی لەوەکردەوە لە ئاستی یاریزانەکانی رازییە.

پاش شکستهێنانیان بەرامبەر بروسیا دۆرتمۆند و کرانە دەرەوەیان لە چامپۆنزلیگ، لویس ئینریکی راهێنەری پاریس رایگەیاند، دڵتەنگە چونکە نەگەیشتن بە ئامانجەکەیان، بەڵام لە هەردوو یارییەکە ئاستێکی باشیان پێشکەش کردووە و تۆپی پێ نادادپەروەرە چونکە لە 31 هەلی نەیانتوانیوە گۆڵێک تۆماربکەن، وە خۆشی بە بەرپرسی شکستەکەیان زانی.

باسی لەوەشکرد،هەر تیپێک پێویستی بە پێشکەوتن هەیە لە بەرگری و هێرشبردندا، ئەوان مەترسییان لە تۆپە وەستاوەکانیشەوە درووستکرد، بەرگرییەکی باشیشیانکردووە دڵخۆشە بە ئاستی یاریزانەکانی، وە پیرۆزبای لە دۆتمۆندی کرد بۆ بردنەوەکەیان و یاریکردنی یانەکەشی بەباش ناوزەند کرد.

وتیشی: من دڵخۆشم بە ئاستی هەردوو یارییەکە، بێگومان دەمانتوانی ئاستێکی باشتر پێشکەش بکەین، بەڵام شانازی بە تیپەکەمەوە دەکەم و سەرسامم بە جۆش و خرۆشی یاریزانەکان، و هیچ گومانێکم نییە لە ئاستیان و هاندەرانیش تا کۆتا خولەک پشتگیریانکردین، وە جەختیشی لەوە کردەوە، دەیانەوێت وەرزی داهاتوو باشتر بن و بەباشی بگەڕێینەوە.