ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە، بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، حەوت یانەی شەوانە داخراون.
ژووری ئۆپەراسیۆنی
پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "له‌سه‌ر بڕيار و راسپارده‌كانى
ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر، لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری قائيمقاميه‌تى
ناوه‌ند و به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گه‌شت و گوزار و ناحييه‌ى عه‌نكاوه، ئه‌مرۆ هه‌ينى،
بەھۆی پابەند نەبوون به‌بڕيار و ڕيكاره‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
و جێبه‌جێنه‌كردنى رێناماييه ته‌ندروستيه‌كان و رێكاره‌كانى خۆپارێزى، له‌هه‌ولێر
حەوت يانه‌ى شه‌وانيان داخست و رێكارى ياسايىش بەرامبەر به خاوەنەکانیان دەگيرێته‌به‌ر."
ئەوەش هاتووە،
"ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ى لێژنه‌كانى پشکنين و چاودێری به‌رده‌وامه و ئامانج لێى
پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی ھاوڵاتیان و دڵنیابوونە لە جێبەجێکردنی رێنماییە ته‌ندروستيه‌كان
و رێكاره‌کانى خۆپارێزى و بريار و راسپارده‌كانى ژوورى ئۆپه‌راسيۆنى پارێزگاى هه‌ولێر."
٢٧ی ئەم مانگە،
لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێم کۆبووەوە و چەند بڕیارێکی نوێی
دەرکرد، بەپێی بڕیارەکانیش، شوێنە گشتییەکان بە پابەندبوون بە رێنماییەکانەوە کراوە
دەبن.