سەردێڕ:

کەشناسی هەرێم: لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە

AM:11:31:04/05/2024

39364 جار خوێندراوەتەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکە دەستپێدەکاتەوە.


کەشناسی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت، لەدوای نیوەڕۆوە لێزمەباران و هەورەبروسکەی ناوبەناو لە زۆربەی ناوچەکان بە شێوەی پچڕپچڕ بەردەوام دەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەی یەکشەممە، ئاسمان نیمچەهەور و هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی تاوەباران لە هەندێک کات و شوێندا، ریژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت بە بەراورد لەگەڵ سەنتەری شارەکاندا.

ئەوەش هاتووە، پلەکانی گەرما، دوو بۆ سێ پلە بەرزدەبنەوە بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : ٢٥ 

سلێمانی : ٢١ 

دهۆک : ٢٣

کەرکوک : ٢٦

هەڵەبجە : ٢٤

گەرمیان : ٢٩

زاخۆ : ٢٣

سۆران : ٢٠

حاجی ئۆمەران : ١٥













گەلەری