سەردێڕ:

لە رۆژى جیهانى تالاسیمیا توشبوان لە هەرێم نیگەرانن لە کەمیی دەرمان و چارەسەرەکان

PM:10:31:08/05/2024

1120 جار خوێندراوەتەوە

لە رۆژى جیهانى نەخۆشى تالاسیمیا، تووشبوانی ئەو نەخۆشیە و خانەوادەکانیان، نیگەرانی کەمتەرخەمی حکومەتی کاربەڕێکەرن و باس لەوە دەکەن، ئەو کەموکوڕیانەی لە دەرمان و چارەسەرییەکان هەیە لە ئەستۆی حکومەتی کاربەڕێکەرە و پشتگوێخراون.


لە رۆژی جیهانی تالاسیمادا، تووشبووانی ئەو نەخۆشیە لە هەرێم باس لەوە دەکەن، کەمی دەرمان لە نەخۆشخانەکانی هەرێم هێندەی دیکە نەخۆشییەکەیانی سەختتر کردووە.

بەپێی ئامارەکان، لە هەرێم سێ هەزار و ٥٠٠ توشبووی نەخۆشی تالاسیمیا لە هەرێم هەن و مانگانە هەزار و ٢٠٠ بوتڵ خوێنیان بۆ دابین دەکرێت و لە زۆربەی نەخۆشخانەکانی هەرێم رێژەیەکی کەم دەرمان بۆ تووشبووانی ئەو نەخۆشییە هەیە.

یەکێک لە تووشبووانی نەۆخۆشی تالاسیمیا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، چارەسەری سەرەتایی نەخۆشی تالاسیمیا تەنها خوێنە، سەرەڕای ئەوەش زۆر جار کێشەیان بۆ دروست دەبێت.













گەلەری