سەردێڕ:

رووسیا: دەستێوەردانی ناتۆ لە جەنگدا دەبێتە هۆی مەترسی

PM:04:56:08/05/2024

1512 جار خوێندراوەتەوە

وته‌بێژی کرملین رایگەیاند، دەستێوەردانی راستەخۆی سەربازانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە ململانێیەکانی ئۆکرانیا و روسیادا، دەبێتە مایەی مەترسییەکی گەورە.


ئەمڕۆ چوارشەممە، دمیتری پێسکۆڤ وته‌بێژی کرملین ر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا لە وەڵامی کۆکردنەوەی واژوو لە پێناو بڵاوکردنەوەی سەربازانی ناتۆ لە ئۆکرانیا، ئاماژەی بەوە کرد، رووسیا پێی وایە بڵاوکردنەوەی سەربازانی ناتۆ لە ئۆکرانیا بۆ توڕەکردنی ئەو وڵاتەیە.

هاوکات، لەبارەی لێدوانەکانی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا سەبارەت بەوەی دەزگایەکی ھەواڵگریی بیانی ھەوڵی تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا، دەدات وتی،"ناتواندرێت ئەو پشتڕاست بکرێتەوە کە ئەو زانیارییانەی لە دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیاوە وەرگیراون، ڕاستن".

دوێنێ سێشەممە، دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، پلانێکیان بۆ تیرۆرکردنی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و فەرماندە سەربازیی و بەرپرسانی حکوومەتی ئۆکرانیا، پووچەڵ کردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەش کردبوو، تۆڕێکی بەکرێگیراوی سەر بە دەزگای ئاسایشی فیدراڵیی رووسیایان ئاشکرا کردووە کە ئامادەکارییان دەکرد، بۆ ئەوەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی و ژمارەیەک فەرماندەی سەربازیی و بەرپرسانی حکوومەتی ئۆکرانیا، تیرۆر بکەن.













گەلەری