پێشتر، لەبارەی کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان رێکخراوی ئۆپیک پڵەس رایگەیاند، بەردەوام دەبن لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت بۆ بازاڕەکانی جیهان و لە ئێستاشدا خواستی بازاڕەکان بۆ نەوت تا سەرەتای مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ بە پارێزراوی ماوەتەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە ناوەندی کارگێڕی وزەی ئەمریکا رایگەیاند، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئاستی کۆگاکردنی نەوت بەگوێرەی پێشبینییەکان نەبووە و بە رێژەی ٠.٨٪ کەمبوونەوەی بەخۆیەوە دیوە و ئەوەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا لە ناوچەکەدا.
ئەوەش لە کاتێکدایە، پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە هەفتەکانی رابردوودا بە ئامانجگرتن و تەقاندنەوەی وێستگەی وزەی رەشی روسیا بوو لەلایەن ئۆکرانیاوە کە ببووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سەروو ٨٩ دۆلار.