سەردێڕ:

پێشمەرگەیەک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستدا

PM:06:38:07/05/2024

9888 جار خوێندراوەتەوە

بە گوێرەی زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، بەهۆی بەرکەوتنی بە هەورەبروسکە، پێشمەرگەیەک لە میحوەری کەرکوک گیانی لەدەستدا.


ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی بەرکەوتنی بە هەورەبروسکەوە، پێشمەرگەیەک لە میحوەری کەرکوک گیانی لەدەستدا.

هاوکات، پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوە کرد، ئەو پێشمەرگەیە خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە و دانیشتووی سۆرانە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری رابردوودا، بەهۆی هەورەبروسکەوە، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

دوێنێ دووشەممە، چاوگێک لە بنکەی پۆلیسی ناوچەی تازە لە کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی وت، لە سنوری گوندی عەبادە کەسێک بەهۆی هەورەبروسکەوە گیانی لەدەستداوە.

لە گوندێکی ناحیەی قوشتەپەی سنووری هەولێر، هەورەبروسکە لە دوو کرێکاری دا و بەهۆیەوە گیانیان لەدەستدا، لە بەردەم بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێریش، بەهۆی بروسکەوە کەسێک بریندار بوو.
کەریم کەیفی - سۆران













گەلەری