پەیامنێری ئێن ئاڕ تی باسی لەوەکرد، درەنگانی شەوی رابردوو ئاگر لە بەشەناوخۆیی کوڕان لە دهۆک کەوتووەتەوە و بەهۆیەوە دوو خوێندکار بریندار بوون.
رووداوەکە لە دوای کاتژمێر١٢ی نیوەشەو روویداوە و بەهۆی ئاگرەکەوە دوو خوێندکار برینداربوون و گەیەنراونەتە نەخۆشخانە.
پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەوەی خستەڕوو، ئەو دوو خوێندکارەی برینداربوون خەڵکی
ناحیەی کەڵەکچی بوون لە قەزای شێخان و لەبەر خوێندن لە بەشەناوخۆییەکەدا
ماونەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، رووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی بتڵی غازەوە روویداوە و دواتر توانراوە
ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەمە یەکەمجار نییە ئاگر لە بەشەناوخۆیی کوڕانی دهۆک
بکەوێتەوە و ساڵی رابردووش بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە لە بەشەناوخۆییەکە حەوت کەس
برینداربوون، کە دووانیان کارمەندی بەرگری شارستانی بوون.