سەردێڕ:

راگەیەنراوێک لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی پێدانی پاداشت بە خانەنشینان

PM:07:13:06/05/2024

27452 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی پاڵپشتیکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان تەواو کراوە و لە ئیستادا دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دەستی کردووە بە خەرجکردنی پاداشت بۆ هەزار و ٧٤٠ خانەنشینی شارستانی و سەربازی.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی سەرجەم رێکارەکانی پاڵپشتیکردن و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی خانەنشینان تەواو کردووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا دەستەی خانەنشینی نیشتیمانی دەستی کردووە بە خەرجکردنی پاداشت بۆ خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

ئەوەشی خستە روو، پاداشتەکە پێنج هەزار و ٧٤٠ کەس دەگرێتەوە لە خانەنشینان و لە چوارچێوەی مووچەی مانگی نیساندا بڕێک پاداشت وەردەگرن.

باسی لەوەش کرد، ئەو کەسانەی پاداشتەکە دەیانگرێتەوە لەڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئاگادار دەکرێنەوە کە لەماوەی ٤٨ کاتژمێردا بڕۆن لە رێگەی بانکەکانەوە بڕی ئەو پاداشتە وەربگرن.













گەلەری